شوبات 19, 2021 21:52 Asia/Tehran
  • ئەمریکابە فەرمی گەڕایەوە بۆ ڕێککەوتنی کەش و ھەوای پاریس

ھەواڵدەریی ڕۆیتێرز باسی گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی بەرنگار بوونەوەی گۆڕدرانی کەش و ھەوای پاریسی کردووە.

ھەواڵدەریی ڕۆیتێرز ئەمڕۆ ھەینی وای بڵاو کردەوە کە، پەیوەست بوونی دووبارەی ئەمریکا بە ڕێککەوتنی بەرنگار بوونەوەی گۆڕدرانی کەش و ھەوای پاریس، دەبێتە ھۆی ھێزمەند بوونی ھەمدیسانی خەباتی وڵاتان دژی گۆڕدرانی کەش و ھەوا.

ساڵی ٢٠١٥ نزیکەی ٢٠٠ وڵات لە سەرتاسەری جیھان ئەم پەیمانەیان پەسەند کرد ھەتا پێش بە گۆڕدرانی کارەساتباری کەش و ھەوا بگرن. لەو کاتەوە تەنیا وڵاتێک کە لەم پەیمانە کشایەوە ئەمریکا بوو لە سەردەمی دەوڵەتی پێشوو بە سەرۆکایەتیی ترەمپ.

دوابەدوای ڕاگەیەندرانی ئەم ھەواڵە، «جان کەری» ناردراوی تایبەتیی دەوڵەتی ئەمریکا بۆ بابەتی کەش و ھەواش بڕیارە بە بۆنەی گەڕانەوەی ھەمدیسانی واشێنگتۆن بۆ ئەم پەیمانە بەشداریی کۆمەڵێک دانیشتنی ئۆنلاین بکات.

لەو دانیشتنانەدا باڵوێزانی وڵاتانی بریتانیا، ئیتالیاو ھەروەھا«ئانتۆنیۆ گۆتریش» سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و «مایکێڵ بلۆمبێرگ» ناردراوی ئەم ڕێکخراوە نێونەتەوەییە بۆ ئامانجی کەش و ھەواش بەشداری دەکەن.

کەم کردنەوەی گاری گوڵخانەیی بەردەوام لەو دروشمانەی بایدێن بووەو بەڵێنیشی داوە ھەتا ساڵی ٢٠٥٠ ئەم ئامانجە وەدی بھێندرێت. پسپۆڕان و زانستوەرانیش لەو باوەڕەدان کە بڵاو بوونەوەی گازە گوڵخانەییەکان دەبێ ھەتا ساڵی ٢٠٢٠ بۆ نیوە دابەزێت. بایدێن ھەروەھا ھەتا ئێستا دەیان فەرمانی ڕاپەڕاندنی بۆ بواری گۆڕدرانی کەش و ھەوا واژۆ کردووە.

سەرپەیڤ