تەقە و دەسدرێژ لە ویلایەتی لوئیزیانای ئەمریکا ، 3 کەس کوژران
شوبات 21, 2021 10:37 Asia/Tehran
میدیا ئەمریکیەکان دوانیوەڕوی شەممە بە کاتی خۆجێی ، باسی تەقە و دەسڕێژ لە فرۆشگایەکی چەکیان کرد لە ناوچەی مێتێری لە ویلایەتی لوئیزیانا ی ئەم وڵاتە .
ماڵپەڕی فۆکس نیوز بڵاویکردەوە، روداوێکی دەستڕێژی گولـلە لەویلایەتی لویزیانای باشوری رۆژهەڵاتی ئەمریکا روویدا و بەهۆیەوە سێ کوس کوژراو و برینداربوون.
ماڵپەڕەکە لەهەواڵێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، روداوەکە لەناو کۆگایەکی چەکدا روویداوە و کەسێک دەستڕێژی گولـلەی کردوە، لێکۆڵینەوەش لەژمارەی قوربانییەکان بەردەوامی هەیە.
دوو مانگ لەمەوبەریش لەشاری نیو ئۆرلینزی کە روداوەکەی تێدا رویداوە، روداوێکی هاوشێوە و دەستڕێژی گولـلە لە خەڵکێکی زۆر کرا کە بۆ ئاهەنگی سەری ساڵ کۆببوونەوە و بەوهۆیەش دوو کەس کوژران.
لە ئەمریکا ھەڵگرتنی چەک ئازادە و ھەر ساڵ سەدان کەس دەکوژرێن یان بریندار دەبن .