70 کەس بە ھۆی سەرما و سوڵە لە ئەمریکا رەقھەڵاتن
بە دوای سەرما و سەھۆڵبەندانی بێوێنە لە بەشە باشووریەکانی ئەمریکا بە تایبەت تەگزاش و بڕانی کارەبا و سیستمەکانی گەرمکردنەوە ، تا ئێستا 70 کەس لە سەرمان رەقھەڵاتوون و گیانیان لەدەستداوە .
بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، ژماری قوربانیانی سەرمای بێوێنە لە ئەمریکا تادێ زیاد دەکات و تا ئێستا 7 کەسی کوشتووە و زۆر کەسی دیکەشی بێ کارەبا و ئاوی خواردنەوە کردووە .
بەپێی راپورتی ماڵپەڕی دەنگوباسی ھیڵ ، لە شاری فۆرت وێرت ی ویلایەتی تەگزاس ، تەنیا لە رۆژی چوارشەممەدا 77 حاڵەتی سەرمابردنەوە تۆمار کرا .
بە دوای ئەم رەوشە ، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکالە گەڵ راگەیاندنی باری نائاسایی لە ویلایەتەکانی تەگزاش ، لوئیزیانا و ئۆکلاھاما رازی بوو .
بایدن راگێندراوی کارەساتی گەورەی بۆ تەگزاس دەرکرد تا بۆ راگەیشتن بە بڕانی کارەبا و ئاو بودجەی زیاتر لەم ویلایەتە خەرج بکرێت .