شوبات 24, 2021 10:39 Asia/Tehran
  • بۆرڵ: ئێران پابەندی بەڵێنەکانی لە ھەمبەر بەرجام بوو، ئێمە بووین کە بەڵێنی خۆمانمان جێبەجێ نەکرد

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا، وێڕای دان نان بەوەدا کە لایەنی ئەورووپی بەڵێنەکانی لە ھەمبەر بەرجام ڕانەپەڕاندووە، داوای کرد دانوستان لەگەڵ ئێران بەس تایبەتی بەرجام بێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «جۆزێپ بۆرڵ» بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا ڕۆژی سێ شەممە لە دانیشتنی ئەنجومەنی ئاتڵانتیک بە دەربڕینی ئەمەی کە ئێستاکە گرینگترین و خێراترین ئەوبەرایەتی بۆ ھاوکارییەکانی ئەورووپاو ئەمریکا پرسی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێراندایە، وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەتا کاتی کشانەوەی یەک لایەنەی ئەمریکا لە بەرجام، پابەندی بەڵێنەکانی ڕێککەوتنەکە بوو و ئەو پابەند بوونەشی ھەتا ماوەیەکی زۆری خایاند.

«بۆرڵ» ئینجا تیشکی خستەسەر پابەند نەبوونی ئەورووپییەکان بە بەڵێنەکانیان لە ھەمبەر بەرجام و ھەروەھا بێ کەڵک بوونی «ئینیستێکس» و وتیشی: بەرجام ڕێککەوتنێکی دوولایەنەیە کە دەبێ بگەڕێتەوە بۆ ئاراستەی دروستی خۆی.

«بۆرڵ»داوای لە ئەمریکاو لایەنە ئەورووپییەکانی بەرجامیش کرد کە ھەرچەشنە وتووێژێک لەگەڵ ئێران بەس بە ڕێککەوتنی ناڤۆکییەوە بەرتەسک کەنەوە.

سەرپەیڤ