ئادار 10, 2021 12:14 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی مۆسکۆ لە ھەڵوێستی سیاسیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان سەبارەت بە مافی مرۆڤ لە ئێراندا

نوێنەرایەتیی ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان لە «ژێنێڤ» لە ھەڵوێستی سیاسیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان سەبارەت بە مافی مرۆڤ لە ئێراندا ڕەخنەی گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، نوێنەرایەتیی ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان لە «ژێنێڤ» ڕۆژی سێ شەممە لە پەیامێکدا لە پەڕەی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توییتێر، نووسی: بە داخەوە لە مێژە دانوستان لە بارەی بەرەوپێش بردن و داکۆکی لە مافی مرۆڤ لە ئێراندا بە شێوەیەکی سیاسی دەبرێتە پێشەوەو تەنیا بۆ ئامانجی ژیۆپۆلۆتیکی بەکار دەھێندرێت.

ڕاپۆرتدەری تایبەتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوەکاندا دەستی کرد بە ڕادەربڕین سەبارەت بە پەرۆش بوونی بۆ خۆی وتەنی «بەرتەسک کرانەوەی کەشی مەدەنی» لە ئێراندا.

ئینجا ئاڵمانیاش لە کۆبوونەوەکەدا بانگەشەی نالەبار بوونی ڕەوشتی مافی مرۆڤ لە ئێرانی کردو سەبارەت بە ھەل و مەرجی کەمینە ئایینییەکان لە ئێراندا نیگەرانیی دەربڕی.

ئەم نیگەرانی دەربڕینەی ئاڵمانیا لە کاتێکدایە کە «ئارەش ئابایی» لە ڕابەرانی کۆمەڵگای جولەکەکانی ئێران لە کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاینی زانکۆی «یەشیوا» لە نیۆیۆرک کە بە ئامادە بوونی کۆمەڵێکی تر لە مالومە جولەکەکان بەڕێوە دەچوو، باسی ڕەوشتی کۆمەڵگای جولەکەکانی لە ئێراندا کردو وتی: بە پێچەوانەی ئەو بیروبۆچوونە ھەڵانە، ئەو جولەکانەی وا ئەمڕۆ لە ئێراندا دەژین لە چاو سەردەمی بەرلە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی بە ئەرخەیانییەکی زیاترەوە خەریکی بەجێ ھێنانی عیبادەت و داب و نەریتەکانی خۆیان دەبن.

«ئابایی» جەختی لەو لێکدانەوەیەی خۆی کردەوەو وتیشی: کۆماری ئیسلامی لە بەر پابەند بوونی قوڵی بە یاساوڕێسا ئایینییەکان، ھەڵس و کەوتێکی باشتری لەگەڵ شارومەندان لەوانە جولەکەو کریستیانەکاندا ھەیە.

سەرپەیڤ