ئادار 17, 2021 07:25 Asia/Tehran
  • ھێرشی تیرۆریستی لە ڕۆژئاوای نیجێریا ٥٨ کوژراوی لێکەوتەوە

کەسانی چەکداری نەناسراو بە ھێرش کردنەسەر دەستەیەک لە خەڵک لە ناوچەی «بانیبانگۆ»ی ڕۆژئاوای نەیجێریا، لانیکەم ٥٨ کەسیان کوشت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، کاربەدەستانی نەیجێریا شەوی چوارشەممە ڕایانگەیاند: چەند ھێرشبەرێکی چەکدار بە سواری ماتۆڕەوە لە ناچەی «بانیبانگۆ» تەقەیان لە ئاپۆڕەی ئەو خەڵکە سڤیلە کرد کە لە بازاڕەوە بەرەو ماڵ دەگەڕانەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، چەکدارە نەناسراوەکان دوای ئەم ھێرشە، دەستیان کرد بە سوتاندنی ھەماری دەغڵ و دان.

ھێشتا ھیچ کەس و یان گروپێک بەرپرسایەتیی ئەو ھێرشە تیرۆریستییەی بە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام لەوە ئەچێ تاقمۆکەیەکی تیرۆریسیتیی چکۆلەی سەربە داعش کە جم و جوڵیان لە سارای گەورەدا لە ناوچەی «تیلابری» ناوی دەرکردووە ئەو ھێرشەیان ئەنجام دابێت.

«تیلابری» لە ناوچەی سێ کوچکەیی نەیجێریاو بورکینافاسۆو مالی دایە کە تیرۆریستانی سەربە قاعیدەو داعش تیایدا جێگیرن.

سەرپەیڤ