لاوڕۆڤ: کشانەوە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لاوازبوونی ئەمریکا لە دانوستان و وتووێژدا دەردەخات
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا جەختیکردەوە کشانەوەی تاکلایانەی ئەمریکا لە ڕێکەوتنی ناڤۆکی، پیشاندەری پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و لاوازبوونی ئەم وڵاتەیە لە گەیشتن بە ڕێکەوتن لە گەڵ وڵاتانی دیکە.
سێرگی لاڤرۆڤ وتی: کاتێک ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە گەڵ ئێران کشایەوە و ئێستا باس لە گەڕانەوە دەکات، نەک تەنیا بەڵێنەکانی خۆی جێبەجێ نەکرد بەڵکوو ڕێگریی لە جێبەجێکردنی ناوەرۆکی ئەو ڕێککەوتنە لە لایەن وڵاتانی دیکەشەوە کرد و ئەمەشلاوازبوونی ئەمریکا لە دانوستان و وتووێژدا دەردەخات.
ناوبراو جەختی لە سەر پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەمارۆ تاکلایانەکان کردەوە و وتی هەر پلانێک لە ڕێگای نەھێشتنی گەمارۆکانەوە جێبەجێ بکرێت دەبێت بە هەر شێوازێک پشتگری بکرێت.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سەبارەت بە پێکهێنانی ئەو بەرەیە وتی: دەستپێشخەری وەها دەبێت پاڵپشتی بکرێت و ئێمەش دەبێت لە ڕێگای ئەو بەرەیەوە ڕوبەڕوی هەوڵی نایاسایی ببینەوە.