ئادار 24, 2021 08:18 Asia/Tehran
  • جەختی «گروسی» لە سەر پێویستیی قۆستنەوەی ھەرچی خێراتری دەرفەتی لێک گەییشتن لەگەڵ ئێران لە ئاراستەی پاراستنی بەرجام

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی لە وتووێژ لەگەڵ بڵاوکراوەی «نیوزڤیک» جارێکی تر داوای لە ئەندامانی بەرجام کرد کە ھەلی سێ مانگەی لێک گەیین لەگەڵ ئێران بۆ پاراستنی ئەم ڕێککەوتنە بقۆزنەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ڕافائێل گروسی» وێڕای ئاماژە کردن بۆ ئەمەی کە ئەو لێک گەیینەی لەنێوان ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی و ئێران دا بەدی ھاتووە، ڕێگاچارەیەکی بەرتەسک و کاتییە بۆ بەردەوام کرانی ھێندێک لە پشکنینەکانی ناوەندگەلی ناڤۆکیی ئێران، ئەم لێک گەیینەی بە سستەک زانی و وتیشی: ئەگەر ھەتا ناوەڕاستەکانی مانگی مای پێشکەوتنێکی سیاسیی ھەست پێکراو بەدی نەیەت، ئەوسا ئیدی بەرزەفت کردنی دۆخەکە دژوارتر دەبێت.

«گروسی» بۆ ئەندامانی بەرجام جەختی کردەوە کە، ھەرچی خێراتر ئەو ھەلە بۆ پاراستنی بەرجام بقۆزنەوە. ناوبراو بە دەربڕینی ئەمەی کە ھەردووک لا بەرامبەر بە داھاتووی ڕێککەوتنەکە گەشبینن، وتیشی: ھەڵبەت ھێندێک ڕوانگەی گوماناویش لە نێوان ئەندامان دا ھەیە کە ئەوەش ئاساییە.

 

سەرپەیڤ