ئادار 30, 2021 14:27 Asia/Tehran
  • گۆتریش: کۆرۆنا ئەوەی دەرخست کە بۆ داھاتوو ئامادە نین

«ئانتۆنیۆ گۆتریش» سکرنێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان وێڕای ئاماژە کردن بە تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا، پێی داگرت: جیھان بۆ داھاتوو ئامادە نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس،«ئانتۆنیۆ گۆتریش» سکرنێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی ڕابردوو لە کۆبوونەوەیەک دا سەبارەت بە قەرزو نەخت وێڕای ڕاگەیاندنی ئەمەی کە، تەشەنای کۆڤیدی_١٩ ئەوەی دەرخست کە بۆ داھاتوو ئامادە نین، وتیشی : ئێمە لەگەڵ مەترسییەکی قەبوڵ نەکراودا بەرەوڕووین و لە بەرامبەر ھەموو ھەڕەشەیەک دا زەبر ھەڵگرین.

وتیشی: ئێمە ھەروا ھەموو شتێکمان لە سەر گران دەکەوێت ھەتا ئەو کاتەی کە ئاسایشتی جیھانی و ھاوپشتی بکرێتە ئەوبەرایەتی.

بە پێی دواین ڕێژەیەک کە زانکۆی «جانز ھاپکینز»ی ئەمریکا، ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری جیھان گەییشتووەتە پتر لە ١٢٨ ملوێن کەس کە لەم ژمارەیە زیاتر لە دوو ملوێن و ٨٠٤ ھەزار کەسیان گیانیان لە دەست داوە.

سەرپەیڤ