تەقە و دەسڕێژ لە ویڵمینگتۆنی ئەمریکا ، 7 کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
نیسان 03, 2021 20:53 Asia/Tehran
بە هۆی تەقە و دەسڕێژ لە شاری ویڵمینگتۆنی ویلایەتی کارۆلینای باکووری ئەمریکا ، سێ شارومەند کوژران و 4 کەسی دیکە بریندار بوون .
بە پێی راگەیاندنی کەناڵی سی ئێن ئێن ، فەرماندەی پۆلیسی شاری ویڵمینگتۆنی ئەمریکا رایگەیاند ئەم تەقە و دەسڕێژە چەند کاتژمێرێک دوای بەڕێوەچوونی میوانیەک لە شوێنی رووداوەکە روویداوە و تا ئێستا گومانلێکراوێک لەم پێوەندیەدا نەگیراوە .
جیا لەم رووداوە ، ئەمریکا لە ماوەی دوو حەوتەی رابردوودا ، شایەتی سێ شەڕەتەقەی مەرگاوی بووە .
لە دوایین حاڵەت دا ، تەقە و دەسڕێژلە شاری ئورەنجی ویلایتی کالیفۆرنیا بووەتە هۆی کوژرانی لانیکەم 4 کەس لەوان منداڵێک .
هەر ساڵ هەزاران کەس بە هۆی تەقە و دەسڕێژ لە ناوچە جیاجیاکانی ئەمریکا دەکوژرێن یان بریندار دەکرێن .