نیسان 10, 2021 23:08 Asia/Tehran
  • یۆنان : تۆمەتلێدانی تورکیا لە بارەی داڵدەدانی پەکەکە رەتدەکەینەوە

وەزارەتی دەرەوەی یۆنان بە دەکردنی بەیاننامەیەک ، تومەتلێدانی ئەم دواییانەی تورکیا لە بارەی پەناپێدان بە ھێزەکانی پەکەکەی بە توندی رەتکردەوە .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، وەزارەتی دەرەوەی یۆنان ئەمڕۆ شەممە بە دوای تۆمەتلێدانی تازەی ئانکارا لە بواری داڵدەدانی ھێزەکانی پەکەکە ، ھەرچەشنە ھەوڵدان بۆ تێکدانی سیمای یونانی لە ڕێگەی پڕۆپاگەندەی درۆوە شەرمەزار کرد . 

ئاڵتون فەخرەدین بەڕێوەبەری پێوەندیەکانی نوسینگەی سەرۆک کوماریی تورکیا رۆژی ھەینی لە توویتێک دا نووسی : یۆنان رێکخراوە تیرۆریستەکان لەوان پەکەکەی لە خاکی خۆیدا داڵدە ئەدات . تیرۆریستان لە کەمپێکی پەناخوازان لە یۆنانەوە پەلاماری وەک بۆمب نانەوەی خوکوژانە لە دژی تورکیا ئەنجام ئەدەن . کاتی ئەوەیە کە کۆتایی بێنین لە پارێزراوی یونان لە سزادان . 

بەپێچەوانەی ئەندامبوونی تورکیا و یۆنان لە پەیمانی ناتۆدا ،  لە چەند دەیەی رابردوودا لەسەر پرسی جیاجیا وەک قبرس ، ناکۆکیی سنووری لە دەریای ئێژە و روژھەڵاتی دەریای نێوەڕاست پێوەندیی پڕ ھەوراز و نشێویان ھەبووە و ئەم ناکۆکیانە بەینابەین زۆر توند بووە . 

سەرپەیڤ