نیسان 20, 2021 03:03 Asia/Tehran
  • ئەمڕۆ سێ شەممە کۆبوونەوەی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام لە ڤییەنا بەردەوام دەکرێت

یەکێتیی ئەورووپا ڕۆژی دووشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: کۆبوونەوەی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام ئەمڕۆ سێ شەممە لە ڤییەنا بەردەوام دەکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، یەکێتیی ئەورووپا لەم بەیاننامەیە دا جەختی کرد: ئەم کۆبوونەوەیە لە ئاستی یاریدەران و بەڕێوەبەرانی سیاسیی وەزارەتخانەکانی کاروباری دەرەوەی ئێران و تاقمی چوار و یەک کاتژمێر دە بە کاتی ئەورووپای ناوەندی دەست پێ دەکات.

بە پێی ڕاگەیاندنەکەی یەکێتیی ئەورووپا، سەرۆکایەتیی ئەم کۆبوونەوەیە بە ئەستۆی «تێنریکە مۆرا» یاریدەری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا دەبێت.

یەکێتیی ئەورووپا جەختی لەوە کردووەتەوە کە، بەشدارانی دانیشتنەکە بڕیارە دۆخی دانوستان و ڕاوێژ لە ئاستی جۆربەجۆر لەوانە لە ئاستی کارناسی کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لە ئاردا بووە، بە ھەگەری گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ بەرجام و دڵنیا بوون لە ڕاپەڕێندرانی تۆکمەوتەواوو کارای ئەم ڕێککەوتنە لە لایەن تەواوی لایەنەکانەوە تاوتوێ بکەن.

ھەژدەھەمین خولی کۆبوونەوەی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام ڕۆ ژی ھەینی دووھەمی ئاپریل بە شێوەی ئۆنلاین دەستی پێ کراو دوای ڕێککەوتن بڕیاردرا درێژەی وتووێژەکان بە شێوەی بەشداریی ڕاستەوخۆ لە ڤییەنا بەڕێوە بچێت.

 

سەرپەیڤ