ڕووسیا: ھیچ جێگرەوەیەک بۆ بەرجام بوونی نیە
نیسان 23, 2021 07:47 Asia/Tehran
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند: ھیچ جێگرەوەیەک بۆ بەرجام بوونی نیە و ھەموو بەستێنێکی پێویستیش بۆ بووژاندنەوەی ئەم ڕێککەوتنە ناڤۆکییە خۆش کراوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «ماریا زاخارۆڤا» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند: کۆبوونەوەکانی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام بە مەبەستی بووژاندنەوەی بەڵێنمەندیی لایەنەکان لە ھەمبەر ڕێککەوتنە ناڤۆکییەکە خەریکی بەڕێوە چوونەو تەواوی لایەنەکانی بەرجامیش سوورن لە سەر ئەوەی کە بە ئەنجامی بگەیەنن.
«زاخارۆڤا» وتیشی: مۆسکۆ لە ھەوڵ و ڕاوێژی وڵاتانی ئەندام بۆ بووژاندنەوەی ئنەم ڕێککەوتنە نێونەتەوەییە ڕەزامەندە.
خولی ھەژدەھەمی کۆبوونەوەکانی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام ڕۆژی سێ شەممە لە «گراندھۆتێل»ی ڤییەنا بەرپا کراو بڕیار درا ھەتا وتووێژەکان لە حەوتەی داھاتووش د ا بەردەوام بکرێن.