ئامادەیی ڕاگەیاندنی کۆماری ئازەربایجان بۆ میوانداری کردنی دیداری کاربەدەستانی تورکیاو ڕژێمی زایونی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i395805-ئامادەیی_ڕاگەیاندنی_کۆماری_ئازەربایجان_بۆ_میوانداری_کردنی_دیداری_کاربەدەستانی_تورکیاو_ڕژێمی_زایونی
یاریدەری سەرۆک کۆماری ئازەربایجان پێشنیاری ئەوەی کرد کە دیداری کاربەدەستانی تورکیاو ڕژێمی زایونی بۆ چاک بوونەوەی پەیوەندییەکانیان بە میوانداریی «باکو» ئەنجام بگرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 27, 2021 07:24 Asia/Tehran
  • ئامادەیی ڕاگەیاندنی کۆماری ئازەربایجان بۆ میوانداری کردنی دیداری کاربەدەستانی تورکیاو ڕژێمی زایونی

یاریدەری سەرۆک کۆماری ئازەربایجان پێشنیاری ئەوەی کرد کە دیداری کاربەدەستانی تورکیاو ڕژێمی زایونی بۆ چاک بوونەوەی پەیوەندییەکانیان بە میوانداریی «باکو» ئەنجام بگرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی «یەنی موساوات» چاپی باکو، «حیکمەت حاجی ئۆف» لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕی «ئیسرائیل ھا یەوم»ی ڕژێمی زایونی وتی: تورکیا برای کۆماری ئازەربایجانە، ئیسرائیلیش ھاوپەیمانی ستراتژیی کۆماری ئازەربایجانە، ھەر بۆیە حەز دەکەین دۆستەکانمان پێکەوە دۆست بن.

ڕۆژنامەی «یەنی موساوات» ئەوەشی نووسی: چاک بوونەوەی پەیوەندییەکانی تورکیاو ئیسرائیل لە سەرەتای ئەوبەرایەتییەکانی سیاسەتی دەرەوەیی کۆماری ئازەربایجاندایە و «ئیلھام عەلی ئۆف» سەرۆک کۆماری ئازەربایجان بە شێوەیەکی تایبەتی لەم بوارەدا ھەوڵ دەدات.

کۆماری ئازەربایجان لە شەڕی «قەرەباغ» لەگەڵ ئەرمینیا لە چەک و چۆڵ و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی چێکراوی ڕژێمی زایونی کەڵکی وەردەگرت. ئەمەش لە کاتێکدایە کە خەڵکی کۆماری ئازەربایجان گەلێک جار بەرامبەر بە پەیوەندی و ھاوکاریی ئەم وڵاتە لەگەڵ ڕژێمی زایونی دا ناڕەزامەندییان دەربڕیوە.