May 06, 2021 22:19 Asia/Tehran
  • دیدارو ڕاوێژی عەراقچی لەگەڵ بەڕێوەبەری ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی

یاریدەری سیاسیی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران لەگەڵ بەڕێوەبەری ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی لە ڤییەنا دیدارو وتووێژی کرد.

دیدارەکەی «سەیید عەبباس عەراقچی» یاریدەری سیاسیی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران لەگەڵ «ڕافائێل گروسی» بەڕێوەبەری ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی ڕۆژی پێنج شەممە لە بنکەی ئەم ئاژانسە لە شاری ڤییەنای پێتەختی نەمسا بەڕێوە چوو.

شاندەکەی ئێران بۆ بەشداری لە خولی چوارەمی دانوستانی بەرجام لە ڤییەنای پێتەختی نەمسایە.

خولی تازەی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام بڕیار وایە سبەینێ ھەینی لە ڤییەنا بەڕێوە لچێت.

کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام بۆ بووژاندنەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە ڕێگای ھەڵوەشانەوەی بایکۆتەکانی ئەمریکایە.

سەرپەیڤ