May 07, 2021 09:29 Asia/Tehran
  • بانگەشەی بێ ناوەڕۆکی فەرەنسا دژی بەرنامەی ئاشتیانەی ناڤۆکیی ئێران

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بە ھێنانە ئارای بانگەشەگەلی بێ ناوەڕۆک بانگەشەی نزیک بوونەوەی ئێران لە چێکردنی چەکی ناڤۆکیی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەری فارس، «ژان لۆدریان» بە دووپات کردنەوەی بانگەشەگەلی بێ ناوەڕۆک دژی بەرنامەی ئاشتیانەی ناڤۆکیی ئێران، وتی: پێویستە ئێمە خێرا دەستمان بە ھێندێک پێشکەوتن بگات چونکو ئێران پاش کشانەوەی لە بەڵێنەکانی قەت ھەتا ئەم ڕادەیە لە چەکی ناڤۆکی نزیک نەبووبووەوە.

لۆدریان ھەروەھا بە دەربڕینی ئەم بانگەشەیەی کە ئەمریکا بۆ ھەڵگرتنی بایکۆتەکانی سەر ئێران ئامادە بوونی نیشان داوە، داوای لە ئێران کرد کە ئەو ھەڵوێستەی ئەمریکا بە ھەڵوێستێکی ھاوتەریب وەڵام بداتەوە.

وتەکانی گاڵتەجاڕانەی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا سەبارەت بە نزیک بوونەوەی ئێران لە چێکردنی چەکی ناڤۆکی لە کاتێکدایە کە ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی ھەتا ئێستا گەلێک جار جەختی لە پابەند بوونی تاران بە بەرجام و ئاشتیانە بوونی چالاکییە ناڤۆکییەکانی ئێران کردووەتەوە.

سەرپەیڤ