May 08, 2021 12:25 Asia/Tehran
  • کۆشکی سپی : بایکۆتەکان تەنیا کاتێک ھەڵدەوەشێن کە ئێران بۆ بەڵێنەکانی خۆی بگەڕێتەوە

وتەبێژی کوشکی سپی جەختیکردەوە حکومەتەکەی تەنیا کاتێک بایکۆتەکانی لە دژی ئێران ھەڵدەوەشێنێ کە ئێران گەڕابێتەوە جێبەجێکردنی بە تەاوەتیی بەڵێنە ناڤۆکیەکانی خۆی.

بە پێی راپورتی ھەواڵدەریی تەسنیم ، جەنیفەر ساکی لە بارەی دانوستانەکانی ڤیەنا بۆ ژیاندنەوەی رێککەوتنی ناڤۆکی و نەھێشتنی بایکۆتە یەکلایەنیەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران بە ھەواڵنێرانی گوت : تەنیا لە کاتێک دا کە ئێران بگەڕێتەوە بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنە ناڤۆکیەکانی ، بایکۆتەکانی ھەڵدەگێردرێن . ئێمە لە بارەی پێبەندیی بە رێککەوتنی ناڤۆکی ھیچ کارێک واوەتر لەوەی کە ئێران ئەنجامی ئەدات ، ئەنجام نادەین . 

نابراو لە درێژەدا وێڕای دەربڕینی رەزامەندیی لە رەوتی دانوستانەکانی ڤیەنا گوتی : ھەندێ پێشکەوتن لە دانوستانی ناڕاستەوخۆ بەدەستھاتووە . 

جۆ بایدێن سەرۆکی ئەمریکا کە سیاسەتی گوشاری زۆرینە کە حکومەتەکەی پێش ئەو لە رێککەوتنی ناڤۆکی گرتیە بەر بە شکستی ھێناو وەسف کرد ، تا ئێستا ھەنگاوێکی بۆ پاشگەزبوونەوە لەو سیاسەتە نەگرتووەتە بەر . 

دانیشتنی لیژنەی ھاوبەشی رێککەوتنی ناڤۆکی رۆژی ھەینی و بە شێوەی ئامادەبوون لە ڤیەنا دەسپێکرایەوە . 

سەرپەیڤ