خۆپیشاندانی جەماوەری کەنەدا بۆ پشتگری لە گەلی فەلەستین
May 20, 2021 13:51 Asia/Tehran
ھەزاران کەس لە جەماوەری کەنەدا ڕۆژی چوارشەممە بە بەرپاکردنی خۆپیشاندان لە شاری «میسیساگا»ی باشووری پارێزگای «ئانتاریۆ»ی ئەم وڵاتە تاونکارییەکانی ڕژێمی زایونی دژی گەلی چەوساوەی فەلەستینیان ئیدانە کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، جەماوەری کەنەدا لەم خۆپیشاندانەدا بە بەرزکردنەوەی تابلۆو ئاڵاکانی فەلەستین وێڕای ئیدانە کردنی دڕندەکاریی زایونییەکان، پشتگری و داکۆکیی خۆیانیان لە جەماوەری چەوساوەی فەلەستین ڕاگەیاند.
ڕژێمی زایونی لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییە، تاوانی گەورەی دژی کەرتی ڕۆژئاوتای چۆمی ئەردەن و قودس و ھەرێمی غەززە ئەنجام داوە.
بە پێی ڕاگەیاندنی سەرچاوە فەلەستینییەکان لە خولی تازەی ھێرشی لەشکریانی زایونی بۆ سەر فەلەستینیەکان زیاتر لە ٢٠ فەلەستینی شەھید و لانیکەم ٤٠٠٠ کەسیش بریندار بوونە.