حوزه‌یران 06, 2021 14:11 Asia/Tehran
  • ترەمپ : زووتر لەوەی کە بیری لێ دەکەنەوە کۆشکی سپی وەردەگرمەوە

«دۆناڵد ترەمپ» سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا لە درێژەی خەونەکانی بۆ گەڕانەوە بەرەو پۆستەکەی جارانی، بانگەشەی ئامادە بوونی دووبارەی کۆماریخوازان لە کۆشکی سپیی کردووە لە داھاتوویەکی نزیک دا.

بە پێی ڕداپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، ترەمپ ڕۆژی شەممە لە پەیامێکی ڤیدیۆیی دا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی «لێژنەی نیشتیمانیی سێناتۆریەتی کۆماریخوازان» بڵاو بووەتەوە، بانگەشەی ئەوەی کردووە کە، ئێمە سێنا وەردەگرینەوە، ئێمە کۆشکی سپی وەردەگرینەوە، زووتر لەوەش کە بیری لێ دەکەنەوە، ئەمەش شێوازێکی تایبەتیی دەبێت.

سەرباری ئەوەی کە بەرواری تۆمار کردنی ئەم ڤیدیۆیە ڕوون نییە، بەڵام بڵاو کرانەوەی چەند کاژێرێک بەرلە لێدوانەکەی لە کۆبوونەوەی ساڵانەی پارتی کۆماریخواز لە ویلایەتی کارۆلینای باکووری بووە.

بەرلەمەش وا بڵاو کرا بووەوە کە ترەمپ چاوەڕوانە ھەتا لە مانگی ئوت دا جارێکی تر وەک سەرۆک کۆمار بگەڕێتەوە بۆ کۆشکی سپی.

تەرمپ لە کاتی شکست ھێنانی لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی دا جاروبار ھێندێک قسەی بێ سەروبەرە لە بارەی داھاتووی سیاسیی خۆیەوە دەکات.

سەرپەیڤ