دەسەڵاتی بەکارهێنانی هێزی سەربازیی لەعێراق لەسەرۆکی ئەمریکا دەسەنرێتەوە
هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەنگ لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ئەو ڕێگەپێدانە دەدات کەبەپێی ئەوە مافی بەکارهێنانی هێزی سەربازیی بەسەرۆکی ئەو وڵاتە دەبەخشێت.
بهگوێرهى یاسایەک کە لەساڵی 2002 دەرچووە، دەسەڵاتی ئەوە بەجۆرج دەبلیو بۆشی سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا دراوه هێزی سەربازیی دژ بەعێراق بەکاربهێنێت، بەوپێیەی ئهوکات گوماندهکرا سەدام حسێنی سەرۆکی لەسێدارهدراوى عێراق، چەکی کۆمەڵکوژ لەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بشارێتەوە.
لهوبارهیهوه ڕۆژنامەی "واشنتۆن ئێگزامینەر"ی ئەمریکی ههواڵێکى لهوبارهیهوه بڵاوکردۆتهوهو نوسیویهتى:"دوای چەند ساڵێک لەسکاڵای یاسادانەرانی ئەمریکا بەوەی یاساکە کاتی بەسەرچووەو هیچ پێویست بەبوونی ناکات، ئێستا کار لەسەر هەڵوەشاندنەوەی دەکرێت".
لهوبارهیهوه ستینی هۆیر سەرۆکی زۆرینەی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاندووە، چاوەڕێی گەیشتنی ئەو پڕۆژەیاسایە دەکەن کە (بابرا لی) ئەندامی ئەنجومەنەکە پێشکەشیدەکات.
هۆیر کە سەر بەپارتی دیموکراتەکانە سەبارەت بەو بابەتە دەڵێت:"لەئێستادا پێویست بەئەنجامدانی هیچ ئۆپەراسیۆنێک ناکات لەعێراق، زۆر دەمێکیشە چاوەڕێی هەڵوەشاندنەوەی ئەو ڕێگەپێدانەمان دەکرد کە بوونی پێویست نییە".