دیداری ئەردۆغان و باێدێن لە سای بارگرژیی نێوان تورکیا و ئەمریکا
لە جەنگەی کێشە و بارگرژی نێوان توکیا و ئەمریکا ، سەرۆک کۆمارانی دوو وڵات لە پەراوێزی دانیشتنی سەرانی پەیمانی ناتۆ لە بروکسێل ، چاویان بەیەکتر کەوت .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ دوشەممە لە یەکەم دیادری خۆی دا لە گەڵ رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی سەرۆکی تورکیا لە بروکسێل بانگەشەی ئەوەی کرد واشنگتۆن بە دوای بەھێزکردنی پێوەندی لە گەڵ ئانکارایە .
ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەردۆغان لەم دواییانەدا لە دانیشتنی ئۆنلاین لە گەڵ بەڕێوەبەرانی باڵای کۆمپانیا گەورە و جیاجیاکانی ئەمریکی بۆ جارێکی دیکە رەخنەی گرتبوو لە بەفەرمی ناساندنی قەڵاچۆی ئەرمەنیەکان لە لایەن ئەمریکا و ئەم کارەی بە مایەی تێکچوونی پێوەندیی نێوان دوو وڵات زانیبوو .
ئەردۆغان ھەروەھا بە رەخنەگرتن لە درێژەی بایکۆتەکانی ئەمریکا لە دژی تورکیا لە بەشی ئاڵومینیۆم و پۆڵا گوتیشی ، تورکیا چاوەڕوانی ھەیە لە بەرامبەر ئانکارادا بنیاتنانەتر بجووڵێتەوە .