فەرەنسا: بەرجام پێویستی بە چارەسەر کردنی گرفتە تەکنیکیەکان و ھەڵگرتنی لەمپەرە سیاسییەکانە
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا وێڕای ئاماژە کردن بە بەرپاکرانی دانوستانی بووژاندنەوەی بەرجام لە ڤییەنا ڕایگەیاند: بۆ گەییشتن بە ڕێککەوتن دەبێ ھەروا بە سەرگرفتی تەکنیکی و لەمپەرە سیاسییە گەورەکاندا زاڵ بین و بڕیاری بوێرانە و ھێزمەند بدەین.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، وەزارەتی کاروباری دەرەوەی فەرەنسا ڕۆژی سێ شەممە لە بەیاننامەیەک دا پێی داگرت: بۆ گەییشتن بە ڕێککەوتن دەبێ ھەروا بە سەرگرفتی تەکنیکی و لەمپەرە سیاسییە گەورەکاندا زاڵ بین و بڕیاری بوێرانە و ھێزمەند بدەین، رڕچونکو خەریکین دەگەینە ھەستیارترین بابەتەکان، ئێمە لەو باوەڕەداین کە ئەم دانوستانە دەبێ بەپەلە دەستی پێ بکرێتەوە.
لەم بەیاننامەیەدا ھاتووە: فەرەنسا ھاوڕێ لەگەڵ ھاوبەشە ئەورووپییەکانی بە مەبەستی گەییشتن بە ڕێککەوتنێکی جێی ڕەزامەندی، بە تەواوی پابەندی ئەم دانوستانانە دەبێت.
«جۆزیپ بۆرڵ» بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپاش لە یاداشتێکدا کە لەم دوایەدا بڵاوی کردووەتەوە، جەختی لەوە کردووەتەوە کە بەرجام دەبێ بگەڕێتەوە بۆ ئاراستە دروستەکەی خۆی.