لاڤرۆف رایگەیاند: ئامادەیی ڕووسیا بۆ ئاسانکاری دانوستان لە نێوان کوردەکان و دیمەشق
تهمووز 03, 2021 11:10 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: مسکۆ ئامادەیە بەستێن بۆ ئاسانکاری دانوستان لە نێوان کورد و حکومەتی ناوەندیی سووریا دروست بکات.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە هەواڵدەری تاسی رووسیا، سێرگی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند رووسیا ئامادەیە یارمەتیدەری ئاسانکاری بۆ گفتوگۆ لە نێوان کوردەکانی سووریا و حکومەتی ناوەندی بێت بەڵام دوو لایەنەکە ئەبێ هەڵوێستی پتەویان هەبێت.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، ئەمریکای بە هاندانی بەشێکی بەرچاو لە کوردەکانی سووریا بەرەو جودایی خوازی تۆمەتبار کرد.
سێرگی لاڤرۆف هیوای خواست ئەو کوردانە کە خوازیاری ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ حکومەتی ناوەندین لە هاندانەکانی ئەمریکا بۆ جودایی خوازی زیاتری کورد و مەترسییەک کە بەو هۆیەوە هەیە، تێبگەن.