ته‌مووز 07, 2021 12:14 Asia/Tehran
  • سەردانی شاندی دیپلۆماسیی ئێران بۆ کازاخستان بە مەبەستی بەشداری لە دانوستانەکانی ئاستانە

شاندی دیپلۆماسیی ئێران بە مەبەستی بەشداری لە دانوستانەکانی ئاستانە سەردانی پێتەختی کازاخستان دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ھەواڵدەریی فارس، شاندێکی دیپلۆماسیی ئێران بۆ بەردەوام کردنی دانوستانەکانی سووریا ناسراو بە «ڕەوتی ئاستانە» سەردانی شاری «نوورسوڵتان» لە کازاخستان دەکات.

«عەلی ئەسغەر خاجی» ھاریکاری باڵای وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی سەرۆکایەتیی شاندەکەی ئێران لەو دانیشتنەی بە ئەستۆ دەبێت.

لە ڕۆژانی حەوتەم و ھەشتەمی ژوئیە شاری «نوورسوڵتان» میوانداری شانزەھەمین دانیشتنی نێونەتەوەیی سووریا دەبێت لە قەواخی ئاستانە کە تیای دا شاندگەلێکی سەربە ڕووسیاو ئێران و تورکیاو دەوڵەتی سووریاو نەیارانی سووری بەشدار دەبن.

ساڵی ڕابردوو پانزەھەمین دانیشتنی پسپۆڕانەی ڕەوتی ئاستانە لە شاری «سوچی» لە ڕووسیا بەڕێوە چوو.

سەرپەیڤ