جومانە غەلای: سبەی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕادەگەیەنرێ
تشرینی دووهم 16, 2025 19:12 Asia/Tehran
وتەبێژی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وتی: پێدەچێت سبەینێ ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان ڕابگەیەنرێت.
جومانە غەلای ڕاشیگەیاند، دۆخی سەرجەم سندوقەکانی دەنگدان کە ماوبوونەوە، ڕوون کراوەتەوە و ئەنجامەکانیان ١٠٠% لەگەڵ ژماردنی بە دەستی دەنگەکان یەکدەگرێتەوە، لەگەڵ ئەوەش کە ڕۆژی دووشەممە ئەنجامی کۆتایی ڕادەگەیەنرێ. ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد: کۆمیسیۆن پرۆسەی حیساب کردنی کورسی و پشکی کورسییەکانی ژنان و کەمینەکانی دەستپێکردووە. وتەبێژی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وتیشی: بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ دەرگامان کراوە دەبێ بۆ وەرگرتنی سکاڵاکان و لە سبەینێوەی ئەو ڕۆژەی کە ئەنجامەکان بڵاودەکرێنەوە، لە ماڵپەڕێکی فەرمیدا بەستێن دەڕەخسێت بۆ وەرگرتنی سکاڵاکان.