تشرینی دووه‌م 14, 2025 21:25 Asia/Tehran
  • کۆتایی داخستنی حکومەتی ئەمریکا ؛ گەشتەکان هەروا هەڵدەوەشێتەوە

سەرەڕای کۆتایی هاتنی درێژترین داخستنی حکومەتی ئەمریکا، هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەکانی ئەو وڵاتە بەردەوامە.

سەرەڕای پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی حکومەتی ئەمریکا و کۆتایی هاتنی داخستنی درێژخایەنی حکومەتی ئەو وڵاتە، دواکەوتن و هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەکانی ئەو وڵاتە بەردەوامە و ئەم دۆخە بۆ هەفتەیەکی دیکە بەردەوام دەبێت. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری   ئەمەریکا  ڕۆژی  چوارشەممە دوای 43 ڕۆژ داخرانی حکومەت  کە بووە هۆی پەککەوتنی بەرفراوان لە گەشتە ئاسمانییەکان و دابەشکردنی  یارمەتی  خۆراکی حکومەت بۆ گروپە کەمداهاتەکان و بەرنامەکانی  پاراستنی منداڵان  پرۆژەیاسایەکی بۆ  کردنەوەی حکومەتی واژۆکرد   بەڵام  کاتێکی زۆری دەوێت تا زۆرێک لە کاروبارەکانی حکومەت لە ئەمریکا بگەڕێنەوە دۆخی ئاسایی خۆیان. ڕۆژی ڕابردوو  نزیکەی هەزار گەشتی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەکانی سەرتاسەری ئەمریکا بەهۆی  ئامادە نەبوونی  هێزەکانی بە شی  کۆنترۆڵکردنی هاتوچۆی ئاسمانی  لە سەر کارەکانیان  هەڵوەشێندرانەوە .

سەرپەیڤ