نوێنەری ڕێکخراوەی نەتەوەکان ستایشی ھاوکاریی ئێران و ڕووسیاو تورکیای کرد لە دانوستانەکانی سووریادا
نوێنەری تایبەتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری سووریا لە ھەوڵی شاندەکانی ڕووسیاو ئێران و تورکیا بۆ دامەزراندنی ئاشتی لە سووریا ڕێزی گرت.
«کییەر پێدرسۆن» نوێنەری تایبەتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری سووریا لە ھەژماری توییتێرەکەی دا نووسیویەتی: وتووێژێکی زۆر باشمان لەگەڵ شاندەکانی ڕووسیاو ئێران و تورکیا سەبارەت بە سووریا ھەبوو. دڵخۆشین بە بەردەوامیی داکۆکیی ئەم وڵاتانە لە بەرەوپێش چوونی ڕەوتی سیاسیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بە مەبەستی چارەسەریی قەیرانی سووریا.
شاری «نوورسوڵتان»ی کازاخستان لە ڕۆژانی حەواەم و ھەشتەمی ژوئیە میوانداری شانزەھەمین کۆبوونەوەی نێونەەوەیی سووریا بوو لە قەواخی دانیشتنەکانی ئاستانەدا.
دانیشتنەکانی ئاستانە لە ژانویەی ٢٠١٧ەوەو بە دەستپێشخەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ھاوکاریی ڕووسیاو تورکیاو بە مەبەستی دامەزرانی ئاشتی لە سووریا دەستی پێ کراوە.
ئێران و ڕووسیاو تورکیا وەکو وڵاتانی دەستەبەرکاری ڕەوتی ئاستانە بۆ چارەسەریی قەیرانی سووریا تێ دەکۆشن.