ته‌مووز 17, 2021 12:01 Asia/Tehran
  • ژماری قوربانیانی لافاوەکەی ئەوروپا گەیشتە 153 کەس

بارینی بە لێزمە لە روژاوا و باکووری رۆژاوای ئەوروپا بوو بە ھۆی ھەستانی روبارەکان و سێڵاوی وێرانکەر کە لە ئەنجام دا تا ئێستا 153 کەس گیانیان لەدەستداوە .

بە پێی راپۆرتی ھاواڵدەری سەداو سیما ، ھەزاران کەس لە دانیشتوانی رۆژاوا و باکووری رۆژاوای ئەروپاش ماڵی خۆیان بە جێھێشتووە و تا ئێستا ژمارێکی زۆر خانووبەرە وێران بوونە . 

 ھەر تەنیا لە ئاڵمان تا ئێستا لانیکەم 133 کەس بە ھۆی لافاو گیانیان لەدەستداوە . 

 بەلژیکیش بە ھۆی لافاوی وێرانکەر زیانی قورسی بەرکەوتووە بە جۆرێک کە زۆر خانووبەرە لە لافاوەکەدا لەبەین چوون و نەماون . 

وەزارەتی نێوخۆی بەلژیک رۆژی ھەینی باسی کوژرانی 20 شارومەندی بەلژیکی و بێسەروشوێن بوونی 20 کسی دیکەی کرد . 

 لافاو لە لوگزامبورگ و سویس و ھۆلەندیش زیانی بە دواوە بووە . راپۆرت دەڵێن ھەزاران کەس شاری ماستڕیخت ی ھۆلەندیان بە جێھێشتووە . 

ھەروەھا لە لەندەنی پێتەختی بریتانیا ھەستانی لافاو بووەتە ھۆی تێکڕمانی خانووبەرەکان و داخرانی رێگاوبانەکان .  

سەرپەیڤ