«مەلا عەبدولغەنی بەرادەر» گەییشتە ئەفغانستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i399839-مەلا_عەبدولغەنی_بەرادەر_گەییشتە_ئەفغانستان
«مەلا عەبدولغەنی بەرادەر» یاریدەری سیاسی و ئەندامی باڵای تاقمی تالیبان گەییشتە قەندەھاری باشووری ئەفغانستان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 17, 2021 19:58 Asia/Tehran
  • «مەلا عەبدولغەنی بەرادەر» گەییشتە ئەفغانستان

«مەلا عەبدولغەنی بەرادەر» یاریدەری سیاسی و ئەندامی باڵای تاقمی تالیبان گەییشتە قەندەھاری باشووری ئەفغانستان.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران،  «مەلا عەبدولغەنی بەرادەر» یاریدەری سیاسی و ئەندامی باڵای تاقمی تالیبان دوای ٢٠ ساڵ گەڕایەوە بۆ ئەفغانستان.

«زەبیحوڵڵا موجاھید» وتەبێژی تالیبانیش ڕۆژی سێ شەممە گەییشتە کابۆل و بەشداریی پرێس کۆنفرانسێکی کرد.

ڕۆژی شەممە ١٥ی ئوت ھاوکات لەگەڵ گەییشتنی تاقمی تالیبان بە کابۆلی پێتەختی ئەفغانستان و ھەڵاتنی «ئەشرەف غەنی» سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە، دەوڵەتەکەی ڕووخا.

تاقمی تالیبانیش بە داگیرکردنی مابۆل و ناوچەکانی دیکەی ئەفغانستان کۆتایی شەڕ لەم وڵاتەی ڕاگەیاند.

لەشکریانی ئەمریکیش بە ٢٠ ساڵ ئامادە بوونیان لە ئەفغانستان، سەرەنجام بە سەرشۆڕی و شکست ھێنان بە ناچاری خاکی ئەم وڵاتەیان بەجێ ھێڵا.