ئاب 19, 2021 17:45 Asia/Tehran
  • تالیبان: ئیمامی حسەین(ع) گەورەترین خۆبەختکاریی لە مێژووی ئیسلام دا کرد

یاریدەری لێژنەی ڕۆشنبیریی تاقمی تالیبان وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ئەم تاقمە ھیچ دڕایەتی و دوژمنایەتییەکی لەگەڵ شێعەکاندا نییە، جەختی کرد: ئیمامی حسەین(ع) گەورەترین خۆبەختکاریی لە مێژووی ئیسلام دا کرد.

«ئەحمەدوڵڵا وەسیق» یاریدەری لێژنەی ڕۆشنبیریی تاقمی تالیبان بە پەیامنێرانی نووسینگەی ناوچەیی پەیامنێری ھەواڵدەریی تەسنیمی ڕاگەیاند: ئێمە مۆڵەتی ئەوەمان داوەتە ئەھلی تەشەیوع کە ڕێ و ڕەسمە ئایینییەکانیان بە ئەرخەیانییەکی تۆکمەوتەواو بەڕێوە بەرن، چونکو ئەوانیش ئەفغانستانین و بۆیان ھەیە ھەر ڕێ و ڕەسمێکیان ھەیە بە ئازادی ئەنجامی بدەن.

«ئەحمەدوڵڵا وەسیق» وتیشی: ڕێ و ڕەسمی موحەڕڕەم، ساڵانی ڕابردوش ھەر لە ئەفغانستاندا بەڕێوە براوەو تالیبان ئەوپەڕی ھەوڵی خۆی داوە بۆ دابین کردنی ئاسایشتی ڕێ و ڕەسمی مانگی موحەڕڕەمی ئەمساڵ.

ئەم ئەندامە تاقمی تالیبان جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، تالیبان ڕێز لە تەواوی ئایینزاکان دەگرێت و خاڵی ھاوبەشی زۆر لە نێوان ئێمەو ئەھلی تەشەیوع دا ھەیە کە جێگای قەبوڵن بۆ ئێمە.

بەرلەمەش «زەبیحوڵڵا موجاھید» وتەبێژی تاقمی تالیبان بە تەسنیمی ڕاگەیاند بوو، ھەر چەند کە ڕەوشتی ئاسایشتیی ئەفغانستان باری ئاسایی نییە، بەڵام تالیبان خۆی بە بەرپرس دەزانێ کە ئاسایشتی ڕێ و ڕەسمەکانی مانگی موحەڕڕەم لە وڵات دا دابین بکات.

ڕێ و ڕەسمی تازیەداریی سەروەرو سالاری شەھیدان حەزرەتی ئیمامی حسەین (ع) ھەر لە یەکەم ڕۆژی مانگی موحەڕڕەمەوە لە شارە جۆربەجۆرەکانی ئەفغانستان بە تایبەت لە کابۆلی پێتەخت دا بە بەشداریی ئەویندارانی ساڵاری شەھیدان دەستی پێ کراەوەو ھەرواش بەردەوامە.

سەرپەیڤ