بەیاننامەی ھاوبەشی سێ وڵاتە ئەوورپییەکەی ئەندامی بەرجام لە بارەی پیتاندن لە ئێراندا
وەزارەتی سێ وڵاتی ئەورووپیی ئەندامی بەرجام، لە بەیاننامەیەکی ھاوبەش دا بە بێ ئاماژە کردن بە بێ بەڵێنییەکانی خۆیان لە ھەمبەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی بانگەشەیان کرد،ڕاپۆرتی ئەم دواییەی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی سەبارەت بە پیتاندن لە ئێران جێگای نیگەرانییە.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا و ئاڵمانیاو فەرەنسا لە بەیاننامە ھاوبەشەکەیاندا وێڕای ئاماژە کردن بە ڕاپۆرتی ئەم دواییەی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی سەبارەت بە پیتاندن لە ئێران دا بانگەشەیان کردووە کە، ھەنگاوی ئەو وڵاتە لەمەڕ پیتاندنی لە سەدا بیستی ئۆرانیۆم، جێگای نیگەرانییە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە «سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران شەوی چوارشەممە لە بارەی ڕاپۆرتی ئەم دواییەی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی وتی: تەواوی بەرنامەو ھەنگاوە ناڤۆکییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ھاوتەریبە لەگەڵ «ئێن پی تی»و بەڵێنمەندییەکانی ئێران لە چوارچێوەی پادمان و لەژێر چاودێریی ئاژانس و بە ئاگادار کردنەوەی پێشتر ئەنجامی گرتووە.
ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی ڕۆژی سێ شەممە لە ڕاپۆرتێکدا بانگەشەی کردبوو کە، ئێران ڕەوتی پیتاندنی ئۆرانۆمی خۆی خێراتر کردووەتەوە.