کوژرانی سێ کەس لە تەقە و دەسڕێژ لە پێتەختی ئەمریکا
روداوێکی ته‌قه‌کردن له ئه‌مریکا ژماره‌یه‌ک کوژراو و برینداری لێکه‌وته‌وه.
پۆلیسی ناوچه‌ی کۆلۆمبیای ئه‌مریکا رایگه‌یاند، له ئه‌نجامی روداوێکی ته‌قه‌کردن، له باکوری ڕۆژئاوای واشنتن 3 (سێ) که‌سی کوژراون و 3 (سێ) که‌سی دیکه‌ش برینداربونڕۆبێرت کۆنتی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی کۆڵۆمبیا له لێدوانێکدا به رۆژنامه‌نوسانی راگەیاند ، له ئه‌نجامی ته‌قه‌کردنه‌که‌ی شه‌وی رابردوو، 3 (سێ) که‌سی کوژراون، 3 (سێ) که‌سیش به برینداری گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر و له‌ئێستاشدا دۆخی ته‌ندروستیان جێگیره.
ژماره‌یه‌ک گه‌نجی نه‌ناسراو له جامی ئۆتۆمبێله‌که‌یانه‌وه خۆیان ده‌رکردوه ته‌قه‌یان له‌و ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی کردوه
وتیشی،"ڕوداوه‌که ئێواره‌ی شه‌ممه ڕویداوه، کاتێک ژماره‌یه‌ک گه‌نجی نه‌ناسراو له جامی ئۆتۆمبێله‌که‌یانه‌وه خۆیان ده‌رکردوه ته‌قه‌یان له‌و ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی کردوه، پاشانیش به‌ره‌و شوێنێکی نادیار هه‌ڵاتون".
نه‌خۆشییه‌کی گشتی هه‌یه که ئێمه له کۆمه‌ڵگه‌که‌ماندا شاهیدی ئه‌وه‌ین، ئه‌م نه‌خۆشییه‌ش توندوتیژیه به به‌کارهێنانی چه‌ک
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، "ئێمه ده‌مێکه قسه‌مان له‌سه‌ر پرسی توندوتیژی چه‌ک کردوه، ده‌زانین که ئه‌م بابه‌ته بۆ واشنتن ده‌گمه‌ن نییه، به‌ڵام پێموایه ئه‌وه نیشانی ده‌دات که نه‌خۆشییه‌کی گشتی هه‌یه که ئێمه له کۆمه‌ڵگه‌که‌ماندا شاهیدی ئه‌وه‌ین، ئه‌م نه‌خۆشییه‌ش توندوتیژیه به به‌کارهێنانی چه‌ک، که‌سانێکمان هه‌یه حه‌ز به ئه‌نجامدانی ئه‌و جۆره تاوانانه ده‌که‌ن".
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی کۆڵۆمبیا ئاشکراشیکردوه، بڕی 75,000 (حه‌فتا و پێنج هه‌زار) دۆلار پاداشت ده‌درێته هه‌ر که‌سێک که زانیاری له‌باره‌ی ته‌قه‌که‌ره‌کانه‌وه هه‌بێت.