له ئه‌مریکا 6 کەس به‌هۆی ته‌قه‌کردنه‌وه برینداربوون
ئه‌یلوول 11, 2021 15:05 Asia/Tehran
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌مه‌ریکا بڵاویان کرده‌وه، له ویلایه‌تی ئه‌لینۆیی ئه‌مه‌ریکا به‌هۆی ته‌قه‌کردنه‌وه به‌لانیکەم 6 هاووڵاتی بوونه قوربانی و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه کران.
دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو که‌سێک له شاری ئێست سانت لویس له ویلایه‌تی ئه‌لینۆی ته‌قه‌ی هه‌ڕه‌مه‌کی به‌ناو هاووڵاتییاندا کردووه و به‌هۆیه‌وه 6 هاووڵاتی بریندار بوون و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه کراون.
پۆلیسی ئه‌مه‌ریکا ئاشکرای کرد، دوای ئه‌نجامدانی تاوانه‌که ته‌قه‌که‌ره‌که هه‌وڵیداوه ڕابکات و خۆی ڕاده‌ستی هێزه‌کانی پۆلیس نه‌کات، به‌ڵام له کاتی هه‌وڵه‌که‌یدا به ئۆتۆمبێڵه‌که‌ی خۆی کێشاوه به شه‌مه‌نده‌فه‌رێکی گواستنه‌وه و به سه‌ختی بریندار بووه.