ئەمریکا : لە ئەفغانستان خەڵکی سڤیلیمان لە جیاتی داعش کوشتووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i400785-ئەمریکا_لە_ئەفغانستان_خەڵکی_سڤیلیمان_لە_جیاتی_داعش_کوشتووە
ئەمریکا دانی بە ئەوەدا ناوە کە هێرشەکانی ئەم دواییەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەو وڵاتە لە کابول بووەتە هۆی کوژرانی یەکێک لە فەرمانبەرەکانی فریاکەوتن و 9 ئەندامی بنەماڵەکەی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 18, 2021 13:37 Asia/Tehran
  • ئەمریکا : لە ئەفغانستان خەڵکی سڤیلیمان لە جیاتی داعش کوشتووە

ئەمریکا دانی بە ئەوەدا ناوە کە هێرشەکانی ئەم دواییەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەو وڵاتە لە کابول بووەتە هۆی کوژرانی یەکێک لە فەرمانبەرەکانی فریاکەوتن و 9 ئەندامی بنەماڵەکەی.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سی بی ئێس، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا پشت ڕاستی کردووەتەوە کە هێرشی ئەم دواییەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەو وڵاتە لە کابول لە ڕەوتی چوونە دەرەوە لە ئەفغانستان بووەتە هۆی کوژرانی یەکێک لە فەرمانبەرەکانی فریاکەوتن و نۆ ئەندامی بنەماڵەکەی.

سەرچاوە پێوەندیدارەکان بە ڕاگەیاندنی ئەو ڕاپۆرتە، هەروەها ڕایانگەیاندووە  کێنس مەک کێنزی فەرماندەی ناوەندیی ئەمریکا لە ناوچەکەش دانی بەوە داناوە کە لە هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەمریکا هیچ یەک لە ئەندامانی داعشی خۆراسان نەکوژراون و لە جیاتی ئەوە لە ئەو هێرشەدا لانیکەم 10 کەسی سڤیل لەوانە 7 منداڵ کوژراون.