ئه‌یلوول 24, 2021 11:41 Asia/Tehran
  • ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا چەند گەڵاڵەی دژی ئێرانیی پەسەند کرد

یاسادانەرانی ئەنجئمەنی نوێنەرانی ئەمریکا چەندین گەڵاڵەی دژی ئێرانییان بۆ زیادکردن بە خۆیان وتەنی دەقی پاشکۆی بوجەی بەرەڤانیی ئەمریکا پێشنیار کرد کە ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە پەسەند کرا.

بنکەی ھەواڵیی «واشێنگتۆن فری بیکەن» کە لە میدیاکانی سەربە نوێ پارێزکارانی ئەمریکایە نووسیویەتی: نوێنەرانی کۆماریخوازی ئەنجومەنی ئەمریکا بە تەمان «یاسای دەستەڵاتی بەرەڤانیی نیشتیمانی» بە پەسەند کردنی «گەڵاڵەی بوجەی بەرەڤانی» بە مەبەستی بەرنگار بوونەوەی ئێران بەکار بێنن.

«فری بیکەن» کە نەیاری ھەرچەشنە دانوستانێکە لەگەڵ ئەمریکاو پاپشتی ڕوخاندنی نیزامی کۆماری ئیسلامییە، بانگەشەی کردووە، ئەم گەڵاڵەگەلە ھەروەھا ئامانجیان ئەوەیە «ئەو سەرەتیانەی لە لایەن دەوڵەتی جۆ بایدێنەوە» لە دانوستانەکانی بەرجام دا بە ئێران دەدرێت، شی بکەنەوە.

بانگەشەی ئەم میدیایە لە کاتێکدایە کە دەوڵەتی ئەمریکا ھیچکام لە بەڵێنەکانی لەمەڕ گەڕانەوە بۆ بەرجام ڕانەپەڕاندووەو لە کردەوەدا سیاسەتی ناسراو بە «ئەوپەڕی گوشار دژی ئێران» پێ و شوێن دەگرێت.

سەرپەیڤ