نەوت نرخێکی نوێی بەرزی تۆمار کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i401259-نەوت_نرخێکی_نوێی_بەرزی_تۆمار_کرد
‌ شەوی رابردوو هاوشێوەی دوێنێ بەیانی نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە، برنت و خاوی ئەمەریکی بەردەوامن لەبەرزبوونەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 03, 2021 07:31 Asia/Tehran
  • نەوت نرخێکی نوێی بەرزی تۆمار کرد

‌ شەوی رابردوو هاوشێوەی دوێنێ بەیانی نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە، برنت و خاوی ئەمەریکی بەردەوامن لەبەرزبوونەوە.

 

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٧٩ دۆلار و ١٣ سەنت بوو، لە دوا داخستندا بە ٧٨ دۆلار و ٣١ سەنت بوو.نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی لە ئێستادا بە ٧٥ دۆلار و ٧٢ سەنتە، لە دوا داخستندا بە ٧٥ دۆلار و ٧٣ سەنت بوو.

بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی نەوت پەیوەندی بە سیاسەتی رێکخراوی ئۆپێک پلەسەوە هەیە کە دوو مانگە بەرهەمی زیادەی نەوتی نەخستۆتە بازاڕەوەو لەسەر هەمان رێژەی پێشوو ماوەتەوە، هەروەها کەمبوونەوەی نەوتی عەمبارکراوی ئەمەریکا و خواستی زیاتری بازاڕ لەسەر نەوت.