سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران گەیشتە مسکۆ
سەرلەشەکەری پاسدار محەمەد باقریی سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران گەیشتە مسکۆ.
بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، سەردار سەرلەشکەری پاسدار محەمەد باقریی سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە بە پێشوازیی فەرمیی سپەھبود سێرگی ئیستراکۆف جێنشینی سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی روسیا گەیشتە فڕۆکەخانەی ڤێنۆکۆڤای مسکۆ .
سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران لە سەرەتای گەیشتنی بە فڕۆکەخانە ، دوای لێدرانی سروودی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، گاردی پێشوازیی وەزارەتی بەرگریی روسیای بەسەر کردەوە .
لەم ئاھەنگەدا سپەھبود سێرگی ئیستراکۆف جێنشینی سەرۆکی ئەرکانی گشتی ھێزە چەکدارەکانی روسیا ، ژمارێک لە ژەنەڕاڵە پلە بەرزەکانی روسی ، کازم جەلالی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە مسکۆ و ژمارێک لە بەڕێوەبەرانی دامودەزگا ئێرانیەکانی جێگیر لە روسیاش ئامادە بوون .