تشرینی یه‌که‌م 23, 2021 10:59 Asia/Tehran
  • ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاگەیاندراوێک سەبارەت بە هەڵبژاردنی عێراق بڵاودەکاتەوە

ئەنجوومەنی ئاسایسی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوە سەبارەت بە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، داوا لە حیزب و لایەنەکانی عێراق دەکات ڕێز لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بگرن بۆ پێکهێنانی حکوومەتێکی گشتگیر لە عێراق.

دوێنێ هەینی 22ـی تشرینی یەکەمی 2021، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، تێیدا داوا لە لایەنە عێراقییەکان دەکات ئارامیی بپارێزن و ڕێز لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بگرن، داواش دەکات حکوومەتێکی گشتگیر پێکبهێندرێ کە هەموو پێکهاتەکان تێیدا بەشداربن.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستخۆشی لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و چاودێرانی یونامی دەکات بۆ بەڕێوەبردنی پڕۆسەکە بەشێوەیەکی سەرکەوتووانە، هەروەها ئیدانەی ئەو لایەنانەش دەکات کە هەڕەشە لە کۆمسیۆن و چاودێرەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەن لە عێراق.

ئەنجوومەنی ئاسایش لە ڕاگەیاندراوەکەدا پاڵپشتی خۆیان دەردەبڕن بۆ پێکهێنانی حکوومەتێکی گشتگیر لە عێراق بەشێوەیەکی ئاشتییانە، لەپێناو بنیاتنانی دیموکراسییەکی بەهێز لە عێراقدا.

جێی باسە، لەدوای ڕاگەیاندراوی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا پێشوازی خۆی بۆ ڕاگەیاندراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووە ڕاگەیاند.

سەرپەیڤ