ھالۆڤینی خوێناوی لە ئەمریکا، 64 کوژراو و بریندار
تشرینی دووهم 02, 2021 07:46 Asia/Tehran
ئەمریکا لە رۆژانی پشووی کۆتایی حەوتە لەم وڵاتە شایەتی چەندین حاڵەتی تەقە و دەسڕێژ بوو .
ناوەندی تۆمارکردنی توندی و تیژیە چەکداریەکان لە ئەمریکا رۆژی دوشەممە باسی روودانی 11 حاڵەت تەقە و دەسڕێژی کرد لە کاتی بەڕێوەچوونی ئاھەنگی ھالۆڤین لە رۆژانی پشووی کۆتایی حەوتە لەم وڵاتە و رایگەیاند لەم تەقە و دەستدرێژیانەدا لانیکەم 12 کەس کوژراون و 52 کەسی دیکەش بریندار بوون .
ئەمریکا رووبەڕووی دیاردەی توندی و تیژی و بە بارمتەگرتن و پەلاماری چەکداریە .
بە پێی راپۆرتە فەرمیەکان نزیکەی 270 تا 300 میلیۆن پارچە چەکی گەرم لە ئەمریکادا ھەیە یانی دەکرێ بووترێ بۆ ھەر تاکێکی ئەمریکی یەک پارچە چەک دەستدەکەوێ .