له‌مه‌کسیک رووداوێکی هاتوچۆ 19 قوربانی لێکه‌وته‌وه‌
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i402339-له_مه_کسیک_رووداوێکی_هاتوچۆ_19_قوربانی_لێکه_وته_وه
لە وڵاتی مەکسیک بارهەڵگرێک لە پاش نەمانی ئیستۆپ، خۆی کێشا بە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلدا کە لە دەروازەی رێگای خێرا لە چاوەڕوانیدا بوون و لە ئاکامدا، 19 کەس گیانیان لەدەست دا و سێی دیکەش برینداربوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 08, 2021 09:01 Asia/Tehran
  • له‌مه‌کسیک رووداوێکی هاتوچۆ 19 قوربانی لێکه‌وته‌وه‌

لە وڵاتی مەکسیک بارهەڵگرێک لە پاش نەمانی ئیستۆپ، خۆی کێشا بە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلدا کە لە دەروازەی رێگای خێرا لە چاوەڕوانیدا بوون و لە ئاکامدا، 19 کەس گیانیان لەدەست دا و سێی دیکەش برینداربوون.

 

میدیاکانی مەکسیک بڵاویان کردەوە کە لە شاری بویبلا خۆرهەڵاتی مەکسیکۆ ستی پایتەختی ئەو وڵاتە، بارهەڵگرێک کە ئیستۆپی نەماوە خۆی کێشاوە بە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلدا.

بەرپرسانی ناوچەکە باسیان لەوە کرد کە لە رووداوەکەدا، 19 کەس کە یەکێکیان شۆفێری بارهەڵگرەکەیە گیانی لەدەستداوە، سێی دیکەش برینداربوون.

دوا بە دوای رووداوەکە برینداران گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ناوچەکە.