بافریی کەنی: قەیرانی ئەفغانستان و ئەوپەڕی گوشار ھێمای شکست ھێنانی سیاسەتی ئەمریکایە لە ناوچەکەدا
یاریدەری سیاسیی وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: قەیرانی ئەفغانستان و ئەوپەڕی گوشاری کۆشکی سپی دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران ھێمای زەق و ئاشکرای شکست ھێنانی سیاسەتەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدایە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ئیرنا، «عەلی باقڕیی کەنی» یاریدەری سیاسیی وەزیری دەرەوەی ئێران کە سەردانی لەندەنی کردووە، لە وەڵامی پرسیارێکی پێشکەشکارەکەی «سی ئێن ئێن» لە بارەی ڕەوشتی ئەفغانستان لە ڕوانگەی ئێرانەوە وتی: پرسی ئەفغانستان لە ھەل و مەرجی ئێستادا ھێمای زەق و ئاشکرای شکست ھێنانی سیاسەتە ستراتژییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدایە.
«باقڕیی کەنی» ھەر بەو جۆرەی کە سیاسەتی ئەوپەڕی گوشاری ئەمریکا شکستی ھێناوە، سیاسەتی ئەمریکا لە ئەفغانستانیش ھەر سیاسەتێکی زەق و ستراتژیی بو کە شکستی ھێنا.
اریدەری سیاسیی وەزیری دەرەوەی ئێران لە بارەی دانوستانەکانی ڤییەناش وتی: ئێران لە بەرجام نەکشاوەتەوەو وتووێژەکانی داھاتووش بەستێنێکە بۆ ئەوەی ئەمریکا پێشەکی بۆ گەڕانەوەی بەرەو ئەم ڕێککەوتنە خۆش کات.
باقڕیی کەنی پێشەکیی گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ بەرجامیشی ھەڵگرتنی یەکجاری و کاریگەری بایکۆتەکان زانی.