تشرینی دووه‌م 25, 2021 12:53 Asia/Tehran
  • ترۆئیکای ئەورووپی: بە نیازپاکییەوە دەگەڕێینەوە بۆ دانوستانەکانی ڤییەنا

سێ وڵاتی ئەورووپیی ئەندامی بەرجام بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی ھاوبەش لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی جەختیان لەوە کردەوە کە، بە نیازپاکییەوە دەگەڕێنەوە بۆ دانوستانەکانی ڤییەنا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لەم بەیاننامەیەدا کە کۆپییەکیشی لە ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا بڵاو بووەتەوە، ھاتووە: ئێمە بۆ دانوستان بە نیازپاکییەوە دەگەڕێینەوە بۆ ڤیەنا ھەتا کارەکان ڕێک لەو شوێنەوە دەست پێ بکەینەوە کە لە ژوئەن دا ڕاگیرا.

بریتانیا، ئاڵمانیاو فەرەنسا بەبێ ئاماژە کردن بەمەی کە بەرجام لە ئەنجامی کشانەوەو کارشکێنییەکانی ئەمریکا لە بارەی ئەم ڕێککەوتنەوە توشی گرفتی ئێستا ھاتووە ڕایانگەیاند: ئێمە لەو باوەڕەداین کە ھەلی ئەوە دەڕەخسێت کە بە وەھا ڕێککەوتنێک بگەین کە ئێران یۆ ڕاپەڕاندنی تۆکمەوتەواوی بەڵێنە بەرجامیەکانی ھان بدات و ئەمریکاش بگەڕێنێتەوە بۆ ئەم ڕێککەوتنە.

لایەنەکانی ئەورووپی وێڕای لەبەرچاو نەگرتنی بێ بەڵێنییەکانی خۆیان لە مەڕ ڕاپەڕاندنی بەڵێنە بەرجامییەکانیان و پێویستیی ھەڵگیرانی بایکۆتی ستەمکارانەی ئەمریکا باسی ئەوەیان کردووە کە گوایە ئێران دەبێ دەرفەتی دانوستانی داھاتوو بۆ دەست پێکردنەوەی ڕاپەڕێندرانی بەرجام بقۆزێتەوە.

سەرپەیڤ