تشرینی دووه‌م 30, 2021 08:20 Asia/Tehran
  • گۆتریش: گەڕانەوە بۆ وتووێژەکان لە ئاراستەی ڕاپەڕاندنی تۆکمەوتەواوی بەرجام ھەنگائێکی گرینگە

«ئانتۆنیۆ گۆتریش» سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بە بێ ئەوەی ئاماژە بکاتە بێ بەڵێنییەکانی لابەنە ڕۆژئاواییەکانی بەرجام و بە دیاری کراوی ئەمریکا، ڕایگەیاند: گەڕانەوە بۆ وتووێژەکان لە ئاراستەی ڕاپەڕاندنی تۆکمەوتەواو و کاریگەری بەرجام ھەنگائێکی گرینگە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ئانتۆنیۆ گۆتریش» سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕۆژی دووشەممە بە کاتی خۆجێیی لە دووھەمین دانیشتنی کۆنفرانسی «ڕۆژئاوای ئاسیا بە بێ چەکی کۆکوژ» وتیشی: تەواوی لایەنەکان دەبێ لەوە دڵنیا بن کە ئەم ئامێرە بەنرخە واتە بەرجام بە کارایی دەمێنێتەوە.

«گۆتریش» ھەروەھا لە بارەی دانیشتنی کۆنفرانسی «ڕۆژئاوای ئاسیا بە بێ چەکی کۆکوژ»یش وتی: لە ساڵی ١٩٦٧ەوە پێنج ناوچەی بە بێ چەکی ناڤۆکی لە سەرتاسەری جیھان پێکھاتووە کە لە سەدا٦٠ی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوەی نەتەوەکان دەگرێتەوە.

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان وتیشی: پەرە پێ دانی وەھا ناوچەگەلێک ڕەھەندەکانی داماڵیمی چەکی ناڤۆکی و پەرە پێ نەدرانی لە ئاستی جیھاندا ھێزمەند دەکات و یارمەتیی چێکرانی جیھانێکی ھێمن تر دەدات.

گۆتریش ھەروەھا لە بارەی چەک و چجۆڵی کیمیاییشەوە وتی: ھۆکارانی ھێزشی کیمیایی دەبێ ناس بکرێن و وەڵام بدەنەوە.

سەرپەیڤ