جەختی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە سەر پێویستیی داواکردنی تۆمەتبارانی کوشتنی خاشقچی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i403321-جەختی_ڕێکخراوەی_نەتەوەکان_لە_سەر_پێویستیی_داواکردنی_تۆمەتبارانی_کوشتنی_خاشقچی
ڕێکخراوەی نەتەوەکان دوابەدوای ھەواڵە بڵاو کراوەکان لە بارەی گیرانی کەسێکی گومانلێکراو بە بەشداری لە کوشتنی ڕۆژنامەنووسە ڕەخنەگرەکەی سەعودی لە فەرەنسا جارێکی تر لە سەر پێویستیی داوا کردنی تۆمەتبارانی ئەم دۆسیەیە پێی داگرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 09, 2021 18:31 Asia/Tehran
  • جەختی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە سەر پێویستیی داواکردنی تۆمەتبارانی کوشتنی خاشقچی

ڕێکخراوەی نەتەوەکان دوابەدوای ھەواڵە بڵاو کراوەکان لە بارەی گیرانی کەسێکی گومانلێکراو بە بەشداری لە کوشتنی ڕۆژنامەنووسە ڕەخنەگرەکەی سەعودی لە فەرەنسا جارێکی تر لە سەر پێویستیی داوا کردنی تۆمەتبارانی ئەم دۆسیەیە پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی تەسنیم، «ستیفان دوجاریک» وتەبێژی «ئانتۆنیۆ گۆتریش» سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە نیۆیۆرک لە وەڵامی پرسیارێک لە بارەی قۆڵبەست کرانی « خالید ئەلتەیبی» لە گومانلێکراوانی بەشداری لە کوشتنی ێجەمتا خاشقچی» ڕۆژنامەنووسی ڕەخنەگری سەعودی، لە ڕۆژی سێ شەممەی ڕابردوو لە فڕگەی «شارڵ دۆگۆڵ»ی پاریسی پێتەختی فەرەنسا، وتی: ھەڵوێستی سکرتێری گشتیی ئەم دامەزراوەیە پێداگرتن لە سەر پێویستیی دادگایی کردنی تۆمەتبارانی کوشتنی خاشقچییە.

«جەماڵ خاشقچی» ڕۆژنامەوانی ڕەخنەگرو نەیاری  پاشمیری سەعوودی دووی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ پاش چوونە نێو کۆنسولخانەی عەرەبستان لە ئەستەموڵی تورکیا بێ سەر و شوێن کراو دواتر ھەواڵی کوژرانی بە شێوەی فەرمیانە لە لایەن دەوڵەتی ڕیازەوە دانی پیادانرا.

دواتر نووسینگەی زانیاریی نیشتیمانیی ئەمریکا ڕاپۆرتێکی بڵاو کردەوە کە وای دەرخست «جەمال خاشقچی» بە فەرمانی «موحەممەدی کوڕی سەلمان» پاشمیری عەرەبستانی سەعودی کوژراوە.