هەڵاوسان لە ئەمریکا بەرزترین ئاستی لە 1982ـەوە تۆمارکرد
کانونی یهکهم 11, 2021 05:12 Asia/Tehran
ئاستی تێکرای هەڵاوسان لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە، و بەرزترین ئاستی هەڵاوسانی لە ساڵی 1982ـەوە تۆمارکردووە.
وەزارەتی کاری ئەمریکا ڕایگەیاند، لەمانگی ڕابردوودا ئاستی زیادبوونی نرخ 6.8% بووە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو.
بەپێی داتا فەرمییەکانی وەزارەتەکە بەرزترین ئاستی هەڵاوسان لەبواری وزەدا بووە و گەیشتووەتە 33.3%.
پێشتر جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئاستی بەرزبوونەوەی نرخ و هەڵاوسان لە مانگی ڕابردوودا بەشێوەیەکی پێوانەیی زیادیکردووە.
بەڵام سووربوو لەسەر کەمکردنەوەی ئەو ژمارانە و داتاکانی بەدوایین گۆڕانکاریی لە ئابوریی وڵاتەکەدا دانەنا.
سەرپەیڤ