داکۆکیی چەکەمەنیی ئەمریکا لە یۆنان لە سای بارگرژیەکانی ئاتێن و ئانکارا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i403403-داکۆکیی_چەکەمەنیی_ئەمریکا_لە_یۆنان_لە_سای_بارگرژیەکانی_ئاتێن_و_ئانکارا
لە گرێبەستێکی چەکەمەنی دا ، ئەمریکا چوار گەمی جەنگیی ، رادار ، رۆکێت و موشەک بە بایەخی 9.4 ملیار دۆڵار بە ئاتێن دەفرۆشێ .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 12, 2021 11:42 Asia/Tehran
  • داکۆکیی چەکەمەنیی ئەمریکا لە یۆنان لە سای بارگرژیەکانی ئاتێن و ئانکارا

لە گرێبەستێکی چەکەمەنی دا ، ئەمریکا چوار گەمی جەنگیی ، رادار ، رۆکێت و موشەک بە بایەخی 9.4 ملیار دۆڵار بە ئاتێن دەفرۆشێ .

بە پێی راپۆرتی سپۆتنیک ، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گرێبەستی 9.4 مبیار دۆڵاریی بۆ فرۆشتنی پاپۆڕی جەنگیی لێواریی بە یۆنان و بەرزکردنەوەی ئاستی پاپۆڕەکانی ئەم وڵاتە پشتڕاستکردەوە . 

ئاتێن وەک بەشێک لە ناتۆ دەیھەوێ توانایی باشتر بۆ چاوەدێری کردنی ژێردەریاییە روسیەکان لە دەریای رەش و نێوەڕاستی ھەبێ ، بارگرژیە دەریاییەکانی یۆنان و تورکیاش ئاتێن ھان ئەدات بۆ پێشخستنی خۆی لە بواری سەربازیی . 

ئانکارا لە ساڵانی رابردوودا بە ھۆی کۆنتڕۆڵکردنی چەندین دورگەی واوە لێواری ، بە تایبەت دوای دۆزرانەوەی پاشەکەوتی گاز لە ژێر دەریا ، لە گەڵ کۆنتڕۆڵی یونان و قبرس بەسەر بەشێکی زۆری دەریاکانی لێواری باشوور و رۆژاوا نەیارە . لە بەرامبەردا ، ئاتێنیش بە دوای بەھێزکردنی ھێزی دەریایی و زاڵبوونی زیاتر بەسەر ناوچەکانی خۆێدایە .