جەختی گۆتریش لە سەر ھەڵگیرانی بایکۆتە دژی ئێرانییەکان لە تازەترین ڕاپۆرتی بۆ ئەنجومەنی ئاسایشت
سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان وێڕای پێشوازی کردن لە ڕەوتی ڕاپەڕێندرانی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشت لە سەر پێویستیی ھەڵگیرانی بایکۆتی ناڤۆکیی یەک لایەنەی ئەمریکا دژی ئێران و بەھرەوەرگرتنی ئێران لە سەرەتییە ئابوورییەکانی بەرجام پێی داگرت.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ئانتۆنیۆ گۆتریش» سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان حەوتەی ڕابردوو دوانزەھەمین ڕاپۆرتی خۆی لە بارەی ڕاپەڕێندرانی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشت ئاراستەی ئەم ئەنجومەنە کرد ھەتا لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێ شەممە ١٤ی دیسامبەر تاتوێ بکرێت.
سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە ڕاپۆرتەکەی دا وێڕای ئاماژە کردن بە دژوارییەکانی ساڵانی ئەم دواییە لە بارەی پرسی بقەرجامەوە، بەرجامی وەک باشترین بژاردە بۆ چارەسەریی پرسی ناڤۆکیی ئێران و دیپلۆماسیی چەند لایەنە ناو برد.
گۆتریش لە ڕاپۆرتەکەی دا لە چالاکیی دیپلۆماسیانە لە قەواخی دانوستانە ئەنجام گرتووەکان لە مانگی ئاپریل ھەتا ژوئەنی ڕابردوو و ھەروەھا دانیشتنەکانی ئەم دواییەی لێژنەی ھاوبەش بۆ گەڕانەوەی تەواوی لایەنەکان بۆ بەڵێنەکانیان پێشوازیی کردو داوای ھاوکاریی نزیک و کاریگەری نێوان لایەنەکانی ھاوپەیوەندی کردووە.