کانونی یه‌که‌م 17, 2021 08:02 Asia/Tehran
  • دانیشتنی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام ئەمرۆ ھەینی بەڕێوە دەچێت

دانیشتنی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام ئەمرۆ ھەینی لە نێوان د انوستانکارانی باڵای تاقمی چوار کۆ یەک یەکێتیی ئەورووپاو ئێران بەڕێوە دەچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەم کۆبوونەوەیە لە ئاستی یاریدەرانی وەزیرو بەڕێوەبەرانی سیاسیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران و تاقمی چوار کۆ یەک بە سەرۆکایەتیی «عەلی باقڕیی کەنی» دانوستانکاری باڵای ئێران و «ئێنریکە مۆرا» یاریدەری سکرتێری گشتیی دەزگای ھەنگاوی بیانیی یەکێتیی ئەورووپا بەرپا دەکرێت.

ئەم خولەی دانوستانەکانی ٩ی دیسامبەر دەستی پێ کراو شاندەکان دەستبەجێ دوای کۆبوونەوەی لێژنەی ھاوبەش کار لە سەر دەق و ھەوڵدان بۆ کەم کردنەوەی ناکۆکییەکانیان دەست پێ کرد. وتووێژەکان لە بارەی دەقەکانەوە تەنیا بە کارگروپەکانەوە بەرتەسک نەکرایەوەو ھەرووک لا لە قەواخ و ئاستی جۆربەجۆردا سەرقاڵی کاروبار بوون لە دوو بواری نیگەرانییەکانی پەیوەست بە ھەڵگیرانی بایکۆتەکان و پرسی ناڤۆکی بوون.

ھاوکات لەگەڵ ئەم ڕووداوە گرینگە دیپلۆماسیە «ڕافائێل گروسی» بەڕێوەبەری ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکیش بڕیار وایە لە بارەی ڕێککەوتن لەگەڵ ئێراندا کاتژمێر ١٢ پرێس کۆنفرانسێک بەڕێوە بەرێت.

سەرپەیڤ