کانونی یه‌که‌م 17, 2021 09:55 Asia/Tehran
  • ئۆلیانۆف: چوارچێوەی دانوستانەکانی ئێران، چین و ڕووسیا لە ڤییەنا گەلێک بە کەڵکە

«میخاییل ئۆلیانۆف» نوێنەری ھەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان لە ڤییەنا ڕایگەیاند: چوارچێوەی دانوستانەئ سێ قۆڵییەکانی ئێران و چین و ڕووسیا دانوستانەکاندا گەلێک بەکەڵک بووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەم دیپلۆماتە باڵایەی ڕووسیا لە پەڕەی توییتێرەکەی دا نووسیویەتی: شاندەکانی رووسیا، چین و ئێران ڕۆژی پێنج شەممە جارێکی تر پێکەوە دیداریان کرد.

ناوبراو کە وەکو نوێنەری ڕووسیا لە دانوستانەکانی ڤییەنا بەشدارە، وتووشیەتی: ئەم چوارچێوە سێ قۆڵییە لە دانوستانەکانی ڤییەنا لە بارەی بەرجامەوە گەلێک بە کەڵک بوو.

ئۆلیانۆف ھەروەھا دوی دانیشتنی سێ قۆڵی لەگەڵ دانوستانکارانی باڵای ئێران و چین، ڕەوتی وتووێژێکانی بە ئەرێنی ھەڵسەنگاندو لە ئاخاوتێکدا لەگەڵ پەیامنێران لە بەر دەم ھوتێل «کوبورگ»ی ڤییەنا وتی: لەو باوەڕەدام کە ئێمە ھێندێک پێشکەوتنمان لە دانوستانەکاندا ھەبووەو بە ھیوام لە ماوەی ڕۆژانی داھاتوو بتوانین ورد تر لەم بارەیەوە قسە بکەین، بەڵام دیارە ڕەوتی کارەکە ئەرێنییە.

سەرپەیڤ