کانونی یه‌که‌م 22, 2021 23:20 Asia/Tehran
  • دیداری وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئازەربایجان

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران و سەرۆک کۆماری ئازەربایجان چاویان بە یەکتر کەوت و لە بارەی یبابەتەکانی جێی سەرنجی ھیەردووک لا وتووێژیان کرد.

«حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە میانەی سەردانەکەی بۆ باکو لەگەڵ «ئیلھام عەلییێف» سەرۆک کۆماری ئازەربایجان دیدارو وتووێژی کرد، دیدارێک کە لە میانەی دا «عەلییێف» گۆڕینەوەی شاندە دیپلۆماسییەکانی بە گرینگ نرخاند.

سەرۆک کۆماری ئازەربایجان وێڕای پێداگرتن لە سەر پێویستیی ھەڵگیرڕانی ھەنگاوی زیاتر لە ئاراستەیب گەشەی پەیوەندییەکان لە ھەموو بوارە سیاسی، ئابووری، بازرگانی و ڕۆشنبیرییەکان وتی: فەرمانی کاری ھاوکاریی دوو قۆڵیی نێوان ئێران و کۆماری ئازەربایجان بەربڵاوەو دڵنیام کە ئەم ھاوکارییە بەرامبەرە دەرەنجامی باشی لێ دەکەوێتەوە.

«حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری دەرەوەی ئێرانیش لە دیدارەکەدا وێڕای ئاماژە کردن بە دیداری سەرۆک کۆمارانی ئێران و ئازەربایجان لە پێتەختی تورکمەنستان و دانوستانە ئەنجام گرتووەکان لەو کاتەدا، ئەم دیدارەی بە خاڵێکی وەرچەرخان و چالاکییە بەبڕشتانە لە باەی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردووک وڵات زانی.

سەرپەیڤ